ئاریاس جاڤان بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

AM:09:08:03/10/2023

1536 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "مەمنوعە" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بە نوێترین گۆرانی خۆی دەکات دەڵێت " هەموو کات وتوومە من ئاستی گوێگرتنی ئێوەبەرز دەنرخێنم بۆیە شایەنی باشترینەکانن بەرهەمی مەمنوعە لە داهاتووەیەکی نزیکدا پێشکەشتان دەکرێت کە ئەتوانن لەوێدا ئاریاس بەدی بکەن"

جێگەی باسە بەشێک لە تێکستی گۆرانییە نوێیەکەی داناوە و نووسیوێتی

بێ ناو نیشانم شاری دڵم بە

من نا ئارامم ئارامیشم بە

تۆی هێزی گیانم هێزی لەشم بە

تاڵە ژیانم شیرینی من بە

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
A.A