چی روودەدات کاتێک بلوتوزی مۆبایلەکەت بە داگیرساوی بەجێدەهێڵیت؟

PM:05:31:02/10/2023

50412 جار خوێندراوەتەوە

بلوتوز یەکێکە لەو بەرهەمانەی تەکنەلۆژیا کە رێگە بە گواستنەوەی فایلەکان دەدات لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی تر لە ماوەیەکی کورتدا، بەڵام هێشتنەوەی بە کراوەیی بە بەردەوامی رەنگە مەترسی گەورەی لێبکەوێتەوە.

ماڵپەڕی "وطن" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەجێهێشتنی بلوتوزی مۆبایل بە بەردەوامی کردووە، ئەوانیش:

١. هەندێک کەس دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ هەڕەشەکردن لە داتا و زانیارییە کەسییەکان، لەوانەیە ببێتە هۆی بردنی زانیاری کەسی وەک گوێگرتن لە گفتوگۆ ، خوێندنەوەی نامە و دەستگەیشتن بە پەیوەندییە تایبەتەکان.

٢. تەمەنی پاتری مۆبایل کەمدەکاتەوە.

٣. لە رێگەی بلوتوزەوە پەیوەندی بەو ئامێرانەوە دەکرێت کە چیتر بەکاریان ناهێنیت یان فرۆشتووتەوە.

٤. لەوانەیە هێرشبەران زانیاری لە مۆبایلەکەتەوە وەربگرن و بەکاریبهێنن بۆ ئەنجامدانی تاوان و بردنی هەژماری بانکی.

S.A