پێوەری رێژەی
مردن ئاماژەیە بۆ ژمارەی ئەو مردنانەی کە لە کۆمەڵگەیەک لە ماوەی دیاریکراودا روودەدات، ئەو وڵاتانەی رێژەی مردنیان زۆرە و رێژەی
لەدایکبوونیان کەمە، رووبەڕووی مەترسی دابەزینی ژمارەی دانیشتووان دەبنەوە، کە هەندێک
لە وڵاتان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆ نموونە ئەڵمانیا.
رێژەی مردن لە نێوان
وڵاتەکاندا زۆر جیاوازە و وەک یاسایەکی گشتی وڵاتانی پێشکەوتوو رێژەی مردنیان کەمترە
لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو.
ماڵپەڕی "World
Population Review"
ئەو زانیاریانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە ریزبەندی رێژەی مردن لە
کەمترینەوە بۆ زۆرترین دەکات، بەم شێوەیە:
١. قەتەر
٢. ئیمارات
٣. بەحرەین
٤.عەممان
٥. کوێت
٦. ماڵدیڤ
٧. شانشینی سعودیە
٨. فەلەستین
٩. ئوردن
١٠. دوورگەکانی
سلێمان
ئەو وڵاتانەی رێژەی
مردنیان کەمە، بەگوێرەی سەرچاوەکە، زیاتر چاودێری تەندروستی پێشکەوتووتر و خێراتر لە
دامەزراوە تەندروستییەکان وەردەگرن.
جگە لەوەش هاووڵاتیانی
ئەو وڵاتانە خاوەن رۆشنبیری و هۆشیارن، هەڵبژاردەی خۆراکی تەندروستتریان هەیە و بە
گشتی ئاستی ژیانیان باشترە.
داتاکان ئاماژە
بەوە دەکەن کە قەتەر کەمترین رێژەی مردنی هەیە لە جیهاندا، کە لە هەر هەزار کەسێکدا
١.٢ حاڵەتی مردن هەیە، کەمی رێژەی مردن لەو وڵاتەدا دەگەرێتتەوە بۆ سیستەمی
پێشکەوتووی چاودێری تەندروستی کە بە دامەزراوە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا و توانای
پێشکەشکردنی باشترین چاودێری نەخۆش لە جیهاندا ناسراوە.
A.A