کاتێک باس لە تەندروستی پێست دەکرێت، زۆر هۆکار هەن کە کاریگەرییان
هەیە لەسەری لەناویاندا سیستمی خۆراک.
ماڵپەڕی "یۆر ناچوراڵ" لەبابەتێکدا ئاماژە بە
کاریگەری زیانەکانی هەوکردنی پێست دەدات، هەروەها گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانە
دەستنیشان دەکات کە رێژەی هەوکردنەکە کەمدەکەنەوە، کە بریتیین لە:
١. تەماتە.
٢. زەیتی زەیتوون.
٣. سەوزەی گەڵا تۆخ وەک سپێناخ.
٤. گوێز و بادەم.
٥. چای سەوز.
٦. میوەکان وەک پرتەقاڵ، شیلک.
٧. خواردنەوەی ئاوی لیمۆ.
٨. خواردنەوەی چای ماچای ژاپۆنی.