چۆنیەتی ئامادەکردنی شفتە

PM:01:49:01/10/2023

3260 جار خوێندراوەتەوە

شفتە خواردنێکی کوردەوارییە و ئاسان ئامادە دەکرێت و کەسانێکی زۆر ئارەزووی دروستکردنی دەکەن.

پێداویستییەکان:

یەک کیلۆو نیو گۆشت.

یەک دەسك کەرەوز.

سێ پیاز.

ئارد بەپێی پێویست.

خوێ.

بەهارات بەپێی پێویست.

ئاو و زەیت بەپێی پێویست.

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

گۆشتەکە بکە بە قیمە، دواتر کەرەوز و پیازەکە ورد بکە.

هەموویان لەگەڵ قیمەکە تێکەڵ بکە، دواتر بەهارات و ئاردەکەی بەسەردا بکە.

هەندێک ئاوی تێبکە و بیشێلە تا نەرم دەبێت.

پارچە پارچە لەسەر دەستت پانی بکەرەوە و بەهێواشی لە شێوەی لاکێشە یان بازنە بە پێی ئارەزوو.

پاشان بیخەرە ناو تاوەیەك کە زەیتی زۆری تێدا بێت، لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی بەرز دایبنێ و سووریان بکەرەوە.

S.A