بڕیار رزگار 'هونەرمەندێک بە ئاواز و هۆنراوەوە گۆرانییەکی بردووم و بەهیچ شێوەیەکیش ئاماژەی بە ناوی من نەداوە'

PM:04:56:28/09/2023

4944 جار خوێندراوەتەوە

لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی دوو هونەرمەند بڕیار رزگار رایگەیاند "بەرهەمی رازی دڵ کە ساڵی ٢٠١٩ دوای ماندووبونێکی زۆر بڵاوم کردەوە، بەڵام هونەرمەندێک گۆرانییەکەی بە ئاواز و هۆنراوەوە بردووە و تەنانەت ناویشی نەهێناوم".

لەلێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی دوو هونەرمەند بڕیار رزگار رایگەیاند "بەرهەمی رازی دڵ کە ساڵی ٢٠١٩ دوای ماندووبونێکی زۆر بڵاوم کردەوە، بەڵام هونەرمەندێک گۆرانییەکەی بە ئاواز و هۆنراوەوە بردووە و تەنانەت ناویشی نەهێناوم".

هونەرمەندەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی "رازی دڵ شەش مانگ بۆ ساڵێکی پێ چوو تاکو هاتە بوون، تەنها تراکی یەکەمی ١٥ هەزار دۆلار تێچووەکەی بوو، بەڵام هونەرمەندێک بەناوی رۆحوڵا کەریمی گۆرانییەکەی وەک خۆی بردووە و ئاماژەی بە هیچ خاوەندارێتییەکی من نەکردووە بۆ گۆرانییەکە".

هەروەها ئەوەشی وت "من بۆیە کۆپی رایتم لە گۆرانییەکە نەداوە تاکو هونەرمەندی تریش بتوانێت دووبارە بیانڵێتەوە و بەلاشمەوە ئاساییە، بەڵام نەک بەم شێوەیە گۆرانییەکە ببات و هیچ نەبووایە سوپاسێکی بکردمایە".

لە ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆشیدا، بڕیار رزگار نووسیویەتی "کاکی ئەزیز، من یەک ساڵ ماندوو بووم لەگەڵ بەرهەمی رازی دڵ ، هەر هیچ نەبێ سوپاسێکت بکردمایە .. بەڵام گەردنت ئازابێت".

بڕیار رزگار‌ خەڵکی شاری سلێمانییە و لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، له‌ ساڵى ٢٠١٩ دا دوو ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی به‌ ناوه‌كانى "ڕازى دڵ" و "نازى دڵ" بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کاری تری هونەریی هەیە و بەردەوامە لە کارەکەیدا.

 

M.B