بۆ
ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت، باری دەروونی هاوسەرەکەت زۆر باش دەبێت، هەموو ئەرکەکانت
لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، پاڵپشتی ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، باری
داراییت ئاسایی دەبێت، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.
گا
20/4 - 20/5
ئەگەر
لەگەڵ هاوسەرەکەت چەند کێشەیەکتان هەبووە، ئەوا ئەمڕۆ کێشەکانی نێوانتان چارەسەر دەبێت،
ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، رۆژەکەت لە
بارەی کارەوە زۆر باش دەبێت، هەموو کارەکانت بەپێی پلان تەواو دەبێت.
دووانە
21/5 - 21/6
ئەمڕۆ
ڕۆژێکی باش دەبێت بۆت لە رووی داراییەوە، لە دۆخێکی وادا خەرجییەکانت کەم دەکەیتەوە،
پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت بەهێزتر دەبێت، لە ئەرکەکانی رۆژانەدا پشتگیری لە هاوسەرەکەتەوە
وەردەگریت، ئامۆژگاری دەکرێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانت بکەیت ئەگەر
نا رەنگە تووشی کێشە ببیت.
قرژاڵ
22/6 - 22/7
ئەگەر
سەرقاڵی هەر مامەڵەیەکی داراییت ئەوە رەنگە ئەمڕۆ رووبەرووی چەند کێشەیەکی گەورە
ببیتەوە، بەڵام پێویست ناکات زۆر نیگەران بیت، پاڵپشتی هاوبەشی ژیانت بە دەست
دەهێنیت، ژیانی خێزانیت بەختەوەر دەبێت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
شێر
23/7 - 22/8
لە
ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، هەموو کارەکانت بە سەرکەوتووی ئەنجام دەدەیت،
رەنگە تووشی چەند کێشەیەک ببیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، باری داراییت لە ئاسایی باشتر
دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستییت بیت.
فەریك
23/8 - 22/9
باری
دەروونی هاوسەرەکەت باش دەبێت، ئەمڕۆ دەبێتە یەکێک لە باشترین ڕۆژەکانی ژیانی هاوسەرگیریت،
کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، بەم زووانە ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت،
دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
تەرازوو
23/9 - 22/10
نهێنییەکانی
ژیانت بۆ کەس باس مەکە ئەگەر نا رەنگە تووشی کێشە ببیت، باری داراییت ئاسایی دەبێت،
ئەمڕۆ دەتوانن بڕیارێکی گرنگ بدەیت دەربارەی کارەکەت، هەست بە ماندوێتی و بێهێزییەکی
زۆر دەکەیت، پێویستە پشوویەکی باش بە خۆت بدەیت.
دووپشك
23/ 10-21/11
ئەمرۆ
ڕۆژێکی قازانج بەخش دەبێت بۆت، کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەر دەبەیت، دەرفەتت
دەبێت گەشتێک بکەیت بۆ شوێنی دڵخوازت، ئامۆژگاری دەکرێت بە ژیرانە هەموو ئەرکەکانت
لە شوێنی کارەکەت ئەنجام بدەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
كەوان
22/11 - 21/12
لە
کێشەکانی پەیوەست بە تەندروستی ڕزگارت دەبێت، ئەمڕۆ هەست بە باشتربوون دەکەیت لە ڕووی
جەستەیی و دەروونییەوە، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشتر دەبێت، بۆ بەهێزکردنی
پێگەی دارایی خۆت، دەبێت هەوڵەکانت خێراتر بکەیت.
گیسك
22/12 - 19/1
لە
ژیانی خێزانیتدا چەند کێشەیەک دروست دەبێت، ئەرکەکانت لە شوێنی کارەکەت زیاتر دەبێت،
لە دۆخێکی وادە هەست بە ماندووێتییەکی زۆر دەکەیت، باری داراییت باش دەبێت، رەنگە
چەند قازانجێکی دارایی بەدەست بهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
سەتڵ
20/1 - 18/2
پەیوەندیت
لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی رۆژانە پشتگیری یەک
دەکەن، باری داراییت باش دەبێت، رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە لە شوێنی
کارەکەت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.
نەهەنگ
19/2 - 20/3
ئەمڕۆ رۆژێکی سەخت دەبێت بۆت لە ڕووی داراییەوە، ئەگەر قەرزت وەرگرتووە ئەوا
ئەمڕۆ ڕەنگە لە هەر بارودۆخێکدا ناچار بیت پارەکە بگەڕێنیتەوە، کاتێکی زیاتر لەگەڵ
خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، رەنگە گەشتێک ئەنجام بدەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
A.A