رەنگە ئەگەر بۆ تەنها جارێکش بێت مانگی شینت بیستبێت، رەنگە
وابزانیت مانگ بە رەنگی شین دەردەکەوێت، بەڵام لە راستیدا بەو شێوەیە نییە کە ناو
دەبرێت.
رۆژنامەی زە سەن بلاوی کردۆتەوە کە مانگی ئاسایی پڕ
کاتێک دەردەکەوێت کە زەوی بکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، ئەمەش نزیکەی هەر ٢٩ رۆژ جارێک روودەدات .
مانگی پڕ لە هەر مانگێکدا ناوێکی تایبەتی بەخۆی هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە هۆزە رەسەنەکانی
ئەمریکا بەپێی ساڵنامەی مانگ ئاگاداری مانگەکانی ساڵ دەبن .
کاتێک بە مانگ دەوترێت "مانگی شین"، کە دووجار مانگی پڕ لە
یەک مانگدا رووبدات.
ئەم دیاردەیەش تارادەیەک بە دەگمەن دادەنرێت، چونکە تەنها سێ ساڵ
جارێک روودەدات.
ئاماژە بەوەش کراوە، وادەی مانگی
شینی داهاتوو لەبەرواری ٣١ ئایاری ٢٠٢٦ و ٣١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ روودەدات .