ئەپڵ وەشانێکی نوێ و بەپەلە بۆ IOS دەردەکات

AM:11:01:26/09/2023

6028 جار خوێندراوەتەوە

ئەپڵ ناچار بوو نوێکاری بەپەلە بۆ سیستەمی کارپێکردنی نوێی iOS 17 دەربکات، تەنها چەند رۆژێک دوای خستنەبازاڕی.

iOS 17.0.1 کە ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە، سێ کەموکوڕی کە لە پاراستنی پڕۆگرامەکانی هەبوو چارەسەری دەکات کە وایکردووە ئامێرەکان بەرەوڕووی "پڕۆگرامە زیانبەخشەکان" ببنەوە.

نوێکردنەوەکە بۆ سەرجەم مۆدێلەکانی ئایفۆن تەرخانکراوە، کە تا ئێستاش لەلایەن کۆمپانیاکەوە پشتگیری دەکرێن، واتە ئەوانەی لە دوای ساڵی ٢٠١٨ و دواتردا بڵاوکراونەتەوە.

هەروەها iOS 17.0.2 کێشەیەک چارەسەر دەکات کە رەنگە رێگری بکات لە گواستنەوەی زانیاری راستەوخۆ لە ئایفۆنێکی کۆنترەوە لە کاتی رێکخستندا.

بۆیە ئەگەر ئایفۆن ١٥ت هەیە، پێویستە پێش ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی زانیاری بدەیت لە ئامێرە کۆنەکەتەوە پێویستە ئای ئۆ ئێسەکەت بۆ iOS 17.0.2 بگۆڕیت.
A.A