باشترین رێگا بۆ دابەزاندنی کێش

AM:08:44:25/09/2023

14584 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئارەزووی ئەوە دەکەن رزگارییان بێت لە کێشی زیادەی جەستەیان، هەمیشە بە دوای هەڵبژاردنی باشترین رێگا دەگەڕێت بۆ دابەزاندنی کێشیان.

ماڵپەڕی "سیدتی" بابەتێکی بریسیلا ئەلخوری پسپۆڕی خۆراکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکات بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە، لەوانەش:

١. دوورکەوتنەوە لە خۆراکە چەورەکان و شیرینی.

٢.گرنگیدان بە وەرزشکردن.

٣. دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و فشار.

٤. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو.

٥. پێش دانانی پلانی دابەزاندنی کێش، پشکنینی پزیشکی پێویست ئەنجام بدە.

٦. گرنگیدان بە سەوزە، میوە، ڤیتامین و کانزا گرنگەکان.

٧. خەوتنی حەوت کاتژمێر لە رۆژێکدا.

ئەو کارە گرنگانەی رۆژانە ئەنجامیان دەدەین بە گشتی کاریگەریی لەسەر جەستە دروست دەکەن بە تایبەتی لە حاڵەتی ئەو نەخۆشیانەی کە پەیوەندییان بە تەندروستییەوە هەیە جا چ نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان زیادبوونی کێشبێت.
A.A