بۆ ئەوانەی ئارەزووی بینینی شوێنی جیاواز دەکەن، زۆر شوێنی
جیهانی هەیە کە لە رادەبەدەر مەترسیدار و ترسناکن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "السومریة" دا ئاماژە بە
ترسناکترین ناوچەکانی جیهان دەکات، لەوانەش:
١. دەروازەی دۆزەخ
لە تورکمانستان: هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی ئاماژەی بەوە دەکەن کە ئەو دەروازەیە
پانییەکەی ٦٠ مەتر دەبێت لە ساڵانی شەستەکاندا بە شێوەیەکی سروشتی دروست بووە.
٢. کاتاکۆمبەکان
لە پاریس: گۆڕستانێکی ژێر زەمینییە بۆ ئێسکی مردووەکان، پاشماوەی نزیکەی شەش ملیۆن
کەسی تێدایە، بە گەورەترین گۆڕستان لە جیهاندا ناودەبرێت.
٣. زیندانی
ترسناک لە فيلادلفيا: یەکێکە لە زیندانە ترسناکەکانی جیهان، کە لێرەدا زیندانییەکان
بۆ ماوەی ٢٣ کاتژمێر لە ژوورەکانیاندا قفڵ دەکران و بە چەندین شێوەی دڕندانە ئەشکەنجە
دەدران.
٤. شاری دێرینی عەلا
لە سعودیە: شارۆچکەیەکی تەواو جێهێڵراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی حەوت سەدە
لەمەوپێش.
٥. کانی فێلیسیتاس لە ئەڵمانیا: کانەکە لە ساڵی ١٨٨٦ کرایەوە
بەڵام ئەمڕۆ کانەکە بە تەواوی لە ژێر ئاودایە، رێگە بە دەریاوانەکان دەدرێت بچنە
قوڵای ئاوەکەوە، ئاوێکی ساردی هەیە نزیکەی خوار نۆ پلەی سەدی دەبێت، ژێر ئاوەکە بە جیهانێکی ناوازە ناو دەبرێت.
A.A