برنجی کوردی یەکێکە
لە خواردنە بەتام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە.
پێکهاتەکان:
یەك قاپ برنج
یەك قاپ و نیو
ئاو
یەك کەوچکی چێشت
خوێ
سێ کەوچکی چێشت
رۆن
یەك پیازی
بچووک
ئامادەکردنەکەی:
برنجەکە دەشۆینەوە
بۆ ١٠ خولەک لە ئاوێکی شلەتێندا دەیخوسێنین .
پیازەکە ورد دەکەین
لە رۆندا سووری دەکەینەوە ئاو و خوێی بۆ زیاد دەکەین، برنجەکە دەپاڵێوین دەیخەینە
سەر ئاگرێکی زیاد، کە برنجەکە ئاوی هەڵچنی ئاگرەکەی کەم دەکەین و پەڕۆیەکی خام دەدەین
بەدەمی مەنجەڵەکەدا، سەری دەنێینەوە تا نیو کاتژمێر دەم دەکێشێت و دواتر پێشکەشی دەکەین.
S.A