هەموان گرنگی خەوی شەوان دەزانین،
کەمبوونی خەو دەبێتە هۆی توڕەیی و توانای وەرگرتنی زانیاری لە مێشکدا کەمدەکاتەوە،
بەڕێوبەران وبەرپرسان زۆر سەرقاڵن و زۆرجار ناتوانن خەوێکی درێژخایەن بەدەست بهێنن.
ماڵپەڕی "RT"
ئاماژەی بە چەند ئامۆژگارییەک کردووە بۆ چالاک بوونمان لە تەواوی رۆژەکەدا، ئەوانیش:
١. وەرزش کردن: راکردن
بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە بەیانی زوودا یەکسانە بە دوو کاتژمێر خەوتن، یارمەتیت دەدات
تەواوی رۆژەکە بەئاگا بمێنیتەوە.
٢.گەرماوێکی سارد بکە: یارمەتی باشترکردنی باری دەروونیت دەدات و وزە زیاد دەکات.
٣. خواردنەوەی یەک کوپ
قاوە: خواردنەوەی کافاین بە رێژەیەکی مامناوەند یارمەتی زیادکردنی تەرکیز دەدات و
هەستکردنی زیاتر بە وزە لە رۆژی کارکردندا.
٤. خواردنی ژەمە تەندروست
و سووکەکان: ئەوەی دەیخۆین کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی وزەمان دەبێت، بۆیە خۆراک وەک
سووتەمەنی بۆ جەستە کاردەکات کاتێک بەشی پێویست نەخەوتووین.
٥. لە کاتی کاردا بڕۆ دەرەوە:
کاتێک هەست بە خەواڵوویی دەکەیت لەکاتی دانیشتن لە پشت مێزەکەتەوە، دەتوانیت بچیتە
دەرەوە بۆ پیاسەیەکی ١٥ خولەک و تیشکی خۆرت بەربکەوێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی
وزە.
S.A