ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە وێنەی فێستیڤاڵێکی جیهانی بەڕێوەچوو

PM:09:46:19/09/2023

1392 جار خوێندراوەتەوە

ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە میسڕ دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەویش لەبەر تێچووی زۆری ئاهەنگەکە و ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان تیایدا.

ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاوبووەتەوە، تیایدا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە کە زۆرێک لە خەڵکی ئەم کارەیان بەلاوە خراپ بووە، بەتایبەتی کە لەلایەن بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانی عەرەبەوە گۆرانی وترا وەک تامر حوسنی، محەمەد حەمەکی، واعیل جەسار، حەمەدە هیلال، ئەحمەد شەیبا و ڕێدا ئەلبەهراوی.

لە چەند لێدوانێکدا بە فێستیڤاڵە جیهانییەکان بەروارد کراوە، لەبەر ئەو تێچووە خەیاڵییە و هەروەها ئامادەبوونی ئەو چەند هونەرمەندە، لە یەکێک لە لێدوانەکاندا نووسراوە "دەمەوێت بزانم زاواکە چ کارێک دەکات؟ تەنها ئەو ژمارە زۆرە هونەرمەندە تەواوی سامانەکەی لێ دەسێنن".

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوان بوو، هەروەها چەندین ئامێری ڕووناکی و کامێرای ڤیدیۆی تێدا بەکارهاتبوو، هەروەها لە ناو هۆڵێکی گەورەدا ئەو ئاهەنگە بەڕێوەچوو کە بە گەورەترین هۆڵی ئاهەنگ لەو ناوچەیە دادەنرێت.

هەر لەبەرئەم تایبەتمەندییانە، ئاهەنگەکە بە "ئاهەنگی ئەفسانەیی" ناو دەبرێت.

M.B