چەند خواردن و خواردنەوەیەک ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە

AM:11:17:17/09/2023

15948 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە خواردنی هەندێک خواردن و خواردنەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Times of India" دا ئاماژە بە دیارترین ئەو خواردن و خواردنەوە دەکات کە ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەوانیش:

١. شەربەتی سروشتی: دەبێتە هۆی لەدەستدانی ریشاڵەکانی بۆیە پێویستە لەبری شەربەت میوە بخورێت بۆ ئەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز نەبێتەوە.

٢. نانی سپی: بە خێرایی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە.

٣. شۆربای ئامادەکراو: بڕێکی زۆر شەکری زیادکراوی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

٤. ترێ: رێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و رێژەیەکی کەمتر ریشاڵی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

٥. برنج: بەگشتی رێژەی کاربۆهیدراتی زۆری تێدایە، بۆیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

٦. قاوە: دەببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.

٧. پەتاتەی شیرین: رێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

A.A