چۆن نیشانەکانی پیربوون دوادەخەیت؟

AM:09:27:16/09/2023

17488 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەساڵاچووندا زۆربەی بەشەکانی جەستە هێواش هێواش لاواز دەبن، بۆیە چەندین کێشەی وەک بیرچوونەوە و لەدەستدانی یادەوری لێدەکەوێتەوە، بەڵام بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا دەتوانن نیشانەکانی پیری کەمبکەنەوە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی healthline ، ئەم گۆڕاکارییانە لە شێوازی ژیاندا نیشانەکانی پیری کەم دەکەنەوە:

١. بەردەوام وەرزش و راهێنان بکە، چونکە وەرزشکردن تەندروستی دەروونت رادەگرێت.

٢. بەپێی پێویست بخەوە، چونکە خەو رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ راگرتنی تەندروستی مێشکت.

٣. سیستمێکی خۆراکی مامناوەند پەیڕەوبکە، کە ئەوەش سەرنج دەخاتە دەخاتەسەر خواردنی رووەک، دانەوێڵەی تەواو، ماسی، چەورییە تەندروستەکان وەک زەیتی زەیتوون و کەمتر گۆشتی سوور و خوێی تێدایە.

٤.مێشکت وەک ماسولکەیەک وایە، ئەگەر بەکاری بهێنیت و ڕاهێنانی پێبکەیت گەشە دەکات، ئەگەر بەکاری نەهێنیت تێکدەچێت و خراپ دەبێت و دەپوکێتەوە.

٥. پەیوەندی کۆمەڵایەتی یارمەتی دوورخستنەوەی خەمۆکی و فشار دەدات، کە هۆکارێکن لە لەدەستدانی بیرەوەری، پەیوەندی کۆمەڵایەتی باری دەروونی باشتر دەکات و بەختەوەرت دەکات، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە.

٦.بەدوای دەرفەتەکاندا بگەڕێ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئازیزان و هاوڕێ و خزم و کەسانی تر، بەتایبەتی ئەگەر بەتەنها بژیت، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە تەنایی گۆشەگیری و پوکانەوەی مێشکی لێدەکەوێتەوە، چونکە دابڕانی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر و درێژخایەن بە مێشک.