چەوری ورگ
یەكێكە لە چەورییە سەختەكانی جەستە كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ توانەوەی، ئەم جۆرە
چەورییە نەك تەنیا دەبێتە هۆی تێكدانی جەستە، بەڵكو چەندین زیانی تەندروستی بە
جەستە دەگەیەنێت و كار لە چالاكی جەستە دەكات و مەترسی نەخۆشییەكان زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی
بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"کلیڤلاند کلینک"، چەند رێگەیەکی ئاشراکردووە
بۆ سووتاندنی چەوری ورگ، بەم جۆرە:
١.رۆژانە وەرزش بکە و هەوڵبدە ئارەقی زۆری پێبکەیتەوە.
٢.واز لە خواردنی شەکر بهێنە.
٣.هەتا دەتوانیت خۆت دوودڵ و بێتاقەت مەکە.
٤.ئەو خواردنانە بخۆ کە ماددەی ریشاڵییان تێدایە.
٥.واز لە خواردنەوە کهولییەکان بهێنە.
٦.رۆژانە پڕۆتین بخۆ، چونکە پڕۆتین چەوری دەسوتێنێت و
بە تێری دەتهێڵێتەوە.
٧.کاربۆهێدراتی سوودبەخش هەڵبژێرە.
٨.خەوتن رێک بکرەوە، چونکە خەوتن رۆڵێکی گەورە
دەبینێت لەوەی زۆر خواردن نەخۆیت.
٩.خشتە بۆ خواردنەکانت دابنێ و بزانە چی دەخۆیت.
١٠واز
لە نانخواردن بهێنە لە درەنگانی شەودا.
m.f