کێکی سادە یەکێکە
لە شیرینییە بەتامەکان ، زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە
ئاسانی ئامادەکردنی و سادەیی پێکهاتەکانی جیا دەکرێتەوە، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی
دەخینە روو:
پێکهاتەکان:
چوار هێلکە
دوو کوپ ئارد
نیو کوپ شەکر
نیو کوپ شیری
گیراوە
چارەکێک کوپ زەیت
دوو کەوچکی چێشت
پیکن پاودەر
توێکڵی لیمۆی رەندەکراو
بەپێی ئارەزوو
ڤانێلا بە پێی
ئارەزووی خۆت
ئامادەکردنەکەی:
هێلکە و شەکر و
رۆن و شیرەکە بخەرە ناو میکسەرێکی کارەبایی.
پیکن پاودەرەکەی تێبکە، پاشان وردە وردە ئاردی تێبکە
لەکاتێکدا تێکی دەدەیت.
گیراوەکە بکەرە
ناو قاڵبێک کە چەور کراو بێت و ئاردی پێوە
بێت.
قاڵبە کێکەکە بکەرە
ناو فڕنەوە بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ خولەک لەسەر ئاگرێکی مامناوەند واتە ١٨٠ پلە، لە
کۆتایدا پێشکەشی بکە.
S.A