چوار میوە کە سوودی هەیە بۆ منداڵەکەت

PM:07:15:12/09/2023

1320 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی بڕی پێویست له‌ میوه‌ به‌ تایبه‌ت جۆره‌ باشه‌کانی کە دیارترینیان ڤیتامین  (A,C)ن، رۆڵێکی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی مناڵ و به‌هێزکردنی به‌رگری و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی.

لە راپۆڕتێکدا ماڵپەڕی "hEverydayhealt"  ناوی ئەو میوانەی بڵاوکردووەتەوە کە سوودی زۆری هەیە بۆ منداڵ. ئەوانیش:

١.سێو: سێوێکی مامناوەند نزیکەی چوار گرام ریشاڵی تێدایە بە زۆری لە توێکڵەکەیدا، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بە توێکڵەوە بدرێت بە مناڵ.

٢. هەرمێ: ریشاڵ و پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت کە لێدانی دڵ رێک دەخات و کارکردنی ماسولکەکان دەپارێزێت.

٣.توو: فشاری ئۆکسجینی کەم دەکاتەوە، کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشییەوە هەیە، وەک ئەلزەهایمەر و شەکرە.

٤. کولەکەی زەرد: سوودی بۆ چاو هەیە و سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، ئەمە جگە لەوەی بەسوودە  بۆ دڵ و سییەکان و گورچیلە.

S.A