شێوازی ئامادەکردنی پاقلاوە بە فستق

AM:11:51:12/09/2023

2024 جار خوێندراوەتەوە

پاقلاوە بە فستق یەکێکە لە شیرینییە تایبەتەکان، زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینە روو

کەرەستەکانی:

سێ کوپ شەکر.

دوو کوپ ئاو.

یەک کەوچک ئاوی لیمۆ.

٤٥٠ گرام هەویری پاقلاوە.

دوو کوپ فستقی وردکراو.

نیو پارچە کەرە

ئامادەکردنەکەی:

شەکر و ئاو و لیمۆکە لەناو مەنجەڵێکدا تێکەڵ بکە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند تاوەکو تێکەڵەکە دەکوڵێت و شیلەیەک دروست دەبێت.

چینێک لە هەویری پاقلاوەکە بخەرە ناو سینییەکەوە پاشان بە کەرە چەوری بکە، دواتر چینێک فستقەکی بکە بەسەریا، ئەم هەنگاوە دووبارە بکەرەوە تا ١٠ چین دروست دەبێت.

بە چەقۆیەک بیبڕە بۆ چەند پارچەیەک، پاشان بیکە ناو فڕن لە پلەی گەرمی ١٨٠ پلە بۆ ماوەی ٦٠ خولەک.

پێکهاتەی شیلەکەی بڕژێنە سەر پاقلاوەکە، دواتر بە فستق بیرازێنەرەوە، لە کۆتایدا لەگەڵ چا پێشکەشی بکە.
A.A