چەند ئامۆژگارییەک بۆ پەروەردەکردنی منداڵان

PM:11:04:11/09/2023

2932 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی دایکان و باوکان شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە لە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانیاندا بۆئەوەی نەوەیەکی پێگەیشتوو و سەرکەوتووی لێدەربچێت.

ماڵپەڕی "عائلتي" ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی سادە کردووە بۆ فێرکردنی ئەتەکێتی منداڵان بۆ دەرچوون لە ماڵەوە، ئەوانیش:

١.منداڵ فێری ئامادەکاری باش بکە پێش ئەوەی لە ماڵەوە دەربچێت، وەک پۆشینی جلوبەرگی گونجاو و شوشتنی ددانەکانی و دەم و دەستەکانی.

٢.منداڵ پێویستە فێربکرێت دایک و باوکی ئاگادار بکاتەوە لە کاتی دەرچوونی لە ماڵ و دیاریکردنی کاتی گەڕانەوەی.

٣.منداڵ فێری ئەتەکێت بکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تر لەکاتی دەرچوون لە ماڵەوە، وەک سڵاوکردن و قسەکردن بە ئەدەبەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی چاویان پێی دەکەوێت.

٤.منداڵ فێری پابەندبوون بە رێساکانی هاتوچۆ و سەلامەتی لە کاتی پەڕینەوە لە رێگا و شەقامەکاندا بکە.

٥.منداڵ فێر بکە قسە لەگەڵ کەسانی نەناسراو نەکات و هیچ دیارییەک یان خواردنێکیان لێ وەرنەگرێت.

٦.منداڵ فێری رێزگرتن لە موڵکی گشتی بکە و قسەی ناشیرین نەڵێت یان رەفتارێکی نەشیاو نەکات.
S.A