کەسانێکی
زۆر ترسیان هەیە لە قەرەباڵغی بەهۆی ئەوەی هەست بە شەرم دەکەن و متمانەی کەمتریان
بەخۆیان هەیە، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە چەند رێنماییەکی گرنگ وەربگرن.
ماڵپەڕی
"psychcentral" ئاماژەی بە حەوت رێنمایی گرنگ و ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ
کەمکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە چوونە ناو قەرەباڵغی و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا،
بەم جۆرە:
١.گرنگی بە هەستی دڵەڕاوکێ و شەرم مەدە و بەڵکو تەنها
پشتگوێیان بخە.
٢.رەق مەبە لەگەڵ خۆتدا خۆت بە شایەنی شتە باشەکان
بزانە.
٣.بە بەردەوامی لەماڵەوە بچۆ دەرەوە.
٤.بەترس و شەرمەوە سەیری خەڵکی مەکە بەڵکو پەیوەندی
بە چاو دروست بکە و پێبکەنە.
٥.پرسیار بکە و گوێگرێکی باشبە.
٦.زمانی جەستەت باش بکە.
٧.بە بەردەوامی قسە لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بکە بۆئەوەی
بتوانیت کۆتایی بە شەرم و دڵەڕاوکێ بهێنیت.
m.f