سەیران عوسمان کلیپە جیاوازەکەی بڵاوکردەوە

PM:03:47:10/09/2023

4696 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "بڕۆ بڕۆ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"بڕۆ بڕۆ" نوێترین کاری هونەری سەیران عوسمانە، هۆنراوەی محەمەدە و ئاریۆس کاری موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن هاوسەرەکەی سەهەند وەیسییەوە کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کراوە، ناسر حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکردووە، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد، هاوسەری سەهەند وەیسی کوڕەکەی عەزیز وەیسییە.