ئامادەکردنی ئایسکرێمی پەمەیی

PM:05:21:09/09/2023

1328 جار خوێندراوەتەوە

ئایسکریم یەکێکە لە ساردەمەنییە بەتامەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، بە دروستکردنە ئاسانەکەی دەناسرێتەوە.

پێکهاتەکان:

دوو کوپ کرێم شانتی

پاکەتێک شیری پڕ چەوری

چارەکێک کەوچکی چا رەنگی خۆراکی پەمەیی

کەوچکێک ئاوی گوڵ

چۆنیەتی دروستکردنی:

کرێم شانتی و شیرەکەبخەرە ناو دەفرێکەوە و پێکهاتەکان بە ئامێری میکسەری کارەبایی تێکەڵ بکە تاکو تێکەڵەکە دوو هێندە زیاد دەبێت.

رەنگی خۆراک و ئاوی گوڵەکەی تێبکە و بیکوڵێنە.

تێکەڵەکە بکە ناو دەفرێکەوە ، بە نایلۆن دایبپۆشە و بیخە ناو بەفرگرەوە تاکو بەتەواوی دەیبەستێت، دواتر ئامادەیە بۆ خواردن.

S.A