هۆکاری هەناسەتەنگی چییە؟

PM:12:36:09/09/2023

15848 جار خوێندراوەتەوە

هەناسەتەنگی بریتییە لە هەستکردن بەوەی ناتوانیت بڕێ پێویستی هەوا هەڵبمژیت، ئەمەش حاڵەتێکە کەسانێکی زۆر لەکاتی خەودا تووشی دەبن، یاخود لە کاتی ئاساییدا بەسەریاندا دێت و وادەکات نەتوانن ئەرکە ئاساییەکانی رۆژانەیان جێبەجێ بکەن.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە سەرەکیترین هۆکارەکانی تووشبوون بە هەناسەتەنگی کردووە، بەم جۆرە:

-تووشبوون بە هەستیاری لە سنگدا.

-جەڵتەی خوێن لە دەمار و خوێنبەرەکانی سنگ.

-ناڕێکی لێدانی دڵ

-تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان.

-تووشبوون بە سەرمابوونی توند.

-قەڵەوی زۆر.

-جگەرەکێشان.

-نەخۆشییە جیاوازەکانی دڵ.

-رەبوو.

- خەمۆکی.
m.f