خانمە گۆرانیبێژ سەنا
بەرزنجی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "خەیاڵ" بڵاو دەکاتەوە.
لە ستۆری هەژمارەکەی لە
ئینستاگرام، سەنا بەرزنجی ئاماژەی بە کاتی بڵاوبوونەوەی گۆرانییە نوێیەکەی داوە،
کە سبەینێ شەممە کاتژمێر شەشی ئێوارە بڵاوی دەکاتەوە.
سەنا بەرزنجی لەدایکبووی
ساڵی ٢٠٠١ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانیە فۆلکلۆریە کوردییەکان
دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی
"راز" بڵاوکردەوە، جگە لەوە چەندین بەرهەمی هونەریی تایبەت بەخۆی هەیە.
M.B