چۆن وادەکەیت عەترەکەت زیاتر بمێنێتەوە ؟

PM:12:57:07/09/2023

16388 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکەس خولیای بەکارهێنانی عەترن و ئارەزوو دەکەن بەردەوام بۆنی عەترە دڵخوازەکەیان لێبێت، بۆ ئەمەش دەبێت چەند رێنماییەك جێبەجێ بکەن.

ماڵپەڕی "healthline" ئاماژەی بە شەش رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیت دەدات عەترەکەت زیاتر بمێنێتەوە و بۆنی جەستە و جلەکانت سەرنجڕاکێش بێت، بەم جۆرە:

١.لە شوێنێکی باش عەترەکەت هەڵبگرە کە دووربێت لە رووناکی و گەرمی.

٢. دوای خۆشۆردن عەتر بدە لە خۆت بۆئەوەی زیاتر بمێنێتەوە، چونکە شێداری پێست وادەکات باشتر عەترەکە بمژێت.

٣.دەتوانیت عەتر بدەیت لە قژت بەڵام نەك راستەوخۆ بیدەیت لە قژت، بەڵکو ئەو عەترانە بەکاربهێنە کە زیان بە قژ ناگەیەنن، عەترەکە بدە لە فڵچەیەك ئینجا بە قژتدا بیهێنە.

٤.ئەگەر دوای خۆشۆردن عەترت بەکارنەهێنا، ئەوا دواتر کرێم یان لۆشنێکی بێ بۆن بەکاربهێنە ئینجا عەترەکە لێبدە بۆئەوەی زیاتر بمێنێتەوە.

٥.عەتر بدە لە مەچەك و مل و پشتی ئەژنۆکانت و پشتی ئانیشك.

٦.ئەگەر حەزدەکەیت عەتر بە جلەکانتەوە بمێنێتەوە، ئەوا چەند کلێنسێك بە عەتر تەڕ بکە و بیخەرە ناو جلەکانتەوە، بەم جۆرە جلەکانت بۆنێكی کەم دەگرێت و سەرنجڕاکێش دەبێت.

m.f