خانمە گۆرانیبێژ سەیران
عوسمان بەرهەمێکی نوێ بە ناوی "بڕۆ بڕۆ" بڵاو دەکاتەوە.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە
ئینستاگرام، سەیران عوسمان کورتەیەک لە ڤیدیۆ کلیپەکەی داناوە و لەسەری نووسیوە
"بەم زووانە" .
دەرهێنەری ڤیدیۆ
کلیپەکەی ناسر حەیدەرییە و بەڕێوبەری هونەریی لەلایەن سەهەند وەیسی هاوسەرییەوە بۆ
ئەنجامدراوە.
سەیران عوسمان لە
رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکردووە، دواتر
بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد، هەروەها هاوسەری
سەهەند وەیسی کوڕەکەی عەزیز وەیسییە.
M.B