کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و ئەگەری هاتنی شەپۆلی باران بارینیش هەیە

PM:04:52:06/09/2023

9284 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەياندنى ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند: لە رۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش نامێنێت.

هەروەها وتیشی "بەهۆی نزیکبوونەوە لە وەرزی پایز، خێرایی با و تۆز و خۆڵ زیاد دەکەن، بەمەش ئەگەری هاتنی شەپۆلی دابارین هەیە بۆ گشت ناوچەکانی هەرێم، بەتایبەتی لە دوای ٢٠ی ئەیلول".

هەروەها پێشبینی کەش و هەوای سبەینێ پێنجشەممەش بڵاوکراوەتەوە، کە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر ٣٩ پلە

سلێمانی ٣٨ پلە

دهۆک ٣٨ پلە

کەرکوک ٤١ پلە

هەڵەبجە ٤٠ پلە

زاخۆ ٤٠ پلە

حاجی ئۆمەران ٢٧ پلە

سۆران ٣٨ پلە

گەرمیان ٤٤ پلە



M.B