پێنج ئامۆژگاری بۆ ئەوەی هەست بە پەشیمانی نەکەیت

PM:03:16:06/09/2023

1592 جار خوێندراوەتەوە

پەشیمانی بەشێکی سروشتی ژیانە، هەر یەکەو بە هۆکاری جۆراوجۆر هەستی پێ دەکات، بەڵام کەسانی سەرکەوتوو ئامانجیان کەمکردنەوەی هەستی پەشیمانیە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Hack Spirit" دا ئاماژە بە چەند ئامۆژگارییەک دەکات کە وادەکات کەمتر هەست بە پەشیمانی بکەیت، ئەوانیش:

١. گوێگرتن لە ئامۆژگاریی گەورەکان: لە رێگای پەیوەندیکردن و گتوگۆکردن لەگەڵ کەسە بە تەمەنەکاندا لەسەر بنەمای ئەزموونیان ئامۆژگاری و رێنمایی زۆر باش بە دەست دەهێنیت.

٢. پەیوەندی کۆمەڵایەتی: بەشداریکردن لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا لەگەڵ هاوڕێ و خێزاندا، رێگەیەکی باشە بۆ هەستکردن بە پەیوەندییەکی باشتر و بەسەربردنی کاتیکی خۆش.

٣. ناسینی هاوڕێ نوێ: ترس لە قسەکردن لەگەڵ کەسانی نوێ دەبێتە هۆی جۆرێک لە نەخۆشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، دروستکردنی پەیوەندی دەبێتە هۆی باشترکردنی ژیانی مرۆڤ لە رووی کۆمەڵایەتی و پیشەییەوە.

٤. هەستەکانت بە شارەوەیی مەهێڵەرەوە، بەردەوام هەستەکانت بۆ کەسانی گونجاو دەرببڕە.

٥. هەمیشە لە هەوڵی پەرەپێدانی ئامانج و خەونەکانت بە.
A.A