مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە زۆر شێوازی جیاواز
پێشکەش دەکرێت، لێردا شێوازێکی بە تامی ئامادەکردنی مریشک دەخینەروو.
کەرەستەکانی :
چەند پارچەیەک نانی لوبنانی.
٤٥٠ گرام مریشک.
یەک کەوچک سیر.
دوو کەوچک زەنجەبیلی
وردکراو.
یەک کەوچک زەیتی
زەیتون.
دوو پیازی
وردکراو.
٢٠٠ گرام قارچکی
وردکراو.
ئامادەکردنەکەی:
هەموو
پێکهاتەکان لە ناو تاوەیەکی گەورەدا سوربکەرەوە.
پێکهاتەکان
بکە ناو نانە لوبنانیەکەوە، پاشان نانەکە ببێچەرەوە و لەسەر سینییەک رێکیان بخە،
دواتر بە زەیت پارچە نانەکان چەور بکە.
بیکە ناو فڕن
لە پلەی گەرمی ٢٠٠ پلەدا بۆ ماوەی ١٢ خولەک بیبرژێنە، لە کۆتایدا لەگەڵ زەڵاتەیەک
پێشکەشی بکە.
A.A