کۆنسێرتەکەی ئەمین بانی لە هۆڵی سپی ئەنجام دەدرێت

PM:07:20:05/09/2023

2856 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بوونی گرفتی تەکنیکییەوە لە تەلاری هونەر، کۆنسێرتی هونەرمەند ئەمین بانی دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵی سپی لە چاڤیلاند.

بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی تێکچوونی سیستەمی فێنککەرەوەی تەلاری هونەر و چەند کێشەیەکی دیکە، هۆڵەکە نۆژەن دەکرێتەوە و بۆ مانگێک چالاکییەکانی رادەگرێت، بەو هۆیەشەوە کۆنسێرتەکەی ئەمین بانی لەو هۆڵە بەڕێوەناچێت.
رۆشنبیری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە چالاکییەکانی هۆڵەکە کۆنسێرتی هونەرمەندی فارس (ئەمین بانی)یە کە لەلایەن میترۆنۆم پرۆداکشنەوە رێکخراوە و داوایان کردووە کۆنسێرتەکە بگوازنەوە بۆ هۆڵێکی دیکە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، هەر بۆیە بڕیاردراوە بە گۆڕینی شوێنی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە بۆ هۆڵی سپی لە چاڤیلاند، لە هەمان کات و بەرواری خۆی کە ٢١ی ئەیلولی ئەمساڵ دەبێت، کاتژمێر ٦ی ئێوارە، هاوڵاتیان دەتوانن بەهەمان بلیت بەشدار بن، ئەمە جگە لە زیادکردنی ژمارەیەک کورسی دیکە.