هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان کامیل نوێترین دوێتی لەگەڵ کوردستان
بەدرخان بە ناوی " ئەڤە دەمەکە" بڵاوکردەوە.
هونەرمەند کاروان کامیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە یوتیوب کلیپێکی نوێی بە شێوەی دوێت لەگەڵ
خانمە هونەرمەند کوردستان بەدرخان بڵاوکردۆتەوە.
بەرهەمەکە لە نووسینی بورهان زێبارییە، لە ئاوازی کاروان
کامیل خۆیەتی، کاری ئەرەنجمێنتیلەلایەن رێناز کورداخ و ئەڵترا بیەتەوە بۆ کراوە، لە دەرهێنانی شاهۆ شەریفە.
کاروان کامیل لە دایکبووی شاری دهۆکە، ماوەیەکی زۆرە لە ئەوروپا
دەژی، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، یەکێک بوو لە ئەندامانی لیژنەی
هەڵسەنگاندنی بەرنامەی خۆشترین دەنگ.
کوردستان بەدرخان لە ساڵی ١٩٩٧ لەدایکبووە، پێشتر بەشداری لە
پڕۆگرامێکی پێشبڕکێی گۆرانیبێژی کردووە و زیاتر بە شێوەزاری بادینی گۆرانی دەڵێت و
خاونی کۆمەڵێک بەرهەمی گۆرانییە.
A.A