دۆزینەوەی کەسێکی تایبەت هەرگیز شتێکی ئاسان نەبووە، بەڵام
چوونە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیریی بەرپرسیارێتی زیاتری دەوێت، زۆربەی خەڵک پێش
ئەنجامدانی هاوسەرگیریی ترسی رووبەرووبوونەوەی
کێشەیان هەیە.
ماڵپەری" برایت ساید" چەند هەڵەیەکی باوی دەستنیشانکردووە
کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان هاوسەراندا، دیارترینیان ئەمانەن:
١. بەسەربردنی
کاتێکی زۆر پێکەوە: تەرخانکردنی کات بۆ یەکتری پێویستە بەڵام زیادەڕۆی کردن لە نامە
ناردن یان پێکەوە بوون دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەر یەکتری.
٢. تێنەگەیشتن: هۆکاری
سەرەکی دروستبوونی هەموو کێشەکانە.
٣. دڵەڕاوکێ سەبارەت
بە لەدەستدانی هاوسەرەکەت: دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان لە هاوبەشی ژیانت ئەمەش کێشەی
گەورەی لێدەکەوێتەوە.
٤. دەستوەردان لەلایەن
کەسانی ترەوە: زۆرجار ئارەزووی وەرگرتنی ئامۆژگاری لە کەسانی ترەوە دەکەن کە هۆکاری
سەرەکییە بۆ گەورەبوونی کێشەکان.
٥. باسکردنی
رابردووی یەکتری: کەس نایەوێت بەردەوام گوێی لە هەڵەکانی رابردووی بێت بە دووبارە
باسکردنەوەی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە.
A.A