زۆر
کات هەڵوەرینی قژ دەبێتە کێشەیەکی بێزارکەر بۆ هەمووان بەبێ ئەوەی نیشانەیەکی
تەندروستی خراپ بێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "هێلس لاین "، ئاماژە بە
چوار باشترین چارەسەرەکانی هەڵوەرینی قژ دراوە: ئەوانیش:
١: زەیتی گوێزی هیندی، پێش شۆردنی قژ یان دوای شۆردنی
لێی دەدرێت و بۆ ماوەیەک پێوەی بمێنێتەوە، قژ لە هەڵوەرین دەپارێزێتو تەندروست دەیهێڵێتەوە.
٢: گیراوەی پیاز، سووڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات و
بەمەش قژ بەهێز و ئەستور دەکات.
٣: زەیتی ماسی، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ و تەواوکەرە
خۆراکی و پرۆتینەکان و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.
٤: زەیتی لیمۆ، بە هەمان شێوەی گیراوەی پیاز کار دەکات و
ئەو کەسانەی بە بۆنی پیاز بێزار دەبن دەتوانن ١٥ خولەک پێش شتنی بە شامپۆ
بەکاریبهێنن.
M.F