تەمەنی هەرزەکاری
هەستیارترین قۆناغی تەمەنە، گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر جەستە و دەرونیان دێت، گرنگە
لەم قۆناغی تەمەنەدا دایک و باوکان لەگەڵ
منداڵەکانیاندا ئارام و تێگەیشتووتر بن و توند
و تیژ نەبن.
ماڵپەڕی "بۆڵد
سکای" لە بابەتێکیدا چەند کێشەیەکی باوی هەرزەکارنی دەست نیشانکردووە کە پێویستە
دایک و باوکان بیزانن، ئەوانیش:
١. کێشەی دەرکەوتنی
رواڵەت بە باشترین شێوە باوترین کێشەیە کە
هەموو هەرزەکارێک پێیدا تێدەپەڕێت.
٢. پەیوەندییە سۆزدارییەکان،
پێویستە دایک و باوک گرنگی بە منداڵە هەرزەکارەکانیان بدەن و بیرۆکەکانیان لەگەڵدا
بەش بکەن بۆ ئەوەی بە دوور بێت لە چوونە ناو پەیوەندی خۆشەویستی هەڵەوە.
٣. گۆڕانی باری
دەروونی، یەکێکە لە کێشە دیارەکانی هەرزەکاران، بەهۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنەوە روودەدات،
لەم تەمەنەدا هەست بە گۆڕانی باری دەروونی دەکات، هەستی شەڕانگێزی یان گۆشەگیری و
خەمۆکی بۆ دروست دەبێت.
٤. هەرزەکاران متمانە
بەخۆبوونیان کەم دەبێتەوە، پێویستە دایک و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان بدەن کە کەسایەتییەکی
بەهێز و متمانە بەخۆبوون و نەرم و نیان بنیات بنێت، ستایشی بکەن بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونی
زیاد بکات.
A.A