کۆمەڵێک خواردن
و خواردنەوە لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشی سکچوون دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت تاکو
نەخۆشییەکە بوەستێنن، بەڵام چەند خواردن و خواردنەوەیەکی تر هەن سکچوونەکە خراپتر
دەکەن.
دکتۆر کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی لە بابەتێکدا، بە وردی باس لەو خواردن و خواردنەوانە دەکات، بەمشێوەیە:
١. ماست، سەرچاوەیەکی باشی پڕۆبایۆتیکەکانە کە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا
بەسوودەکانی ناو ریخۆڵە دەدات، هەروەها بڕێکی باش لە ئاو و خێرا هەرسکردنی .
٢. مۆز، بە هۆی ئاسان هەرسکردنی و بوونی بڕێکی باش ماددەی پێکتین کە
جۆرێکە لەو ماددە ریشاڵیانەی کە بە ئاسانی دەتوێنەوە، هەروەها ماددەی ئەنیولین کە
دەوڵەمەنده بە پڕۆبایۆتێکەکان.
٣. پەتاتەی کوڵاو، برنجی کوڵاو بەبێ تێکەڵاو کردنی لەگەڵ زەیت یان ڕۆن .
٤. شۆربای مریشک یان ئاوی مریشک، پێویستە
پێستەکەی لاببرێت پێش کوڵاندنی، هەروەها سنگی مریشکیش سوودی دەبێت.
٥. هەرمێ و سێو، دوای لێکردنەوەی
توێکڵەکەی، هەروەها شەربەتی فرێشی هەرمێ و سێو و کێوی.
٦. چای گوڵەبەیبوون، چای نەعنا، چای
زەنجەفیل و گیراوەی جاترە.
- ئەو خواردن و خواردنەوانەی خراپن:
١. ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە و خواردنەوە
گازییەکان.
٢. خواردنی چەور و سوورەکراو.
٣. شیرینی
و ئەو خواردنەوانەی شەکری دەستکردیان تێدایە.
٤. پاقلەمەنیەکان، بڕۆکلی، قەرنابیت،
بیبەر و سەوزە گەڵاتۆخەکان .
٥. شیر و هەندێک لە شیرەمەنیەکان وەک قەیماغ
و پەنیر بە تایبەت لەو کەسانەی کێشەی هەرسکردنی لاکتۆزیان هەیە.
٦. خواردنەوەی بڕی زیاتر لە ئاو و شلەمەنی تەندروست بۆ خۆپاراستن لە وشک
بوونەوەی جەستە و خواردنی چەند ژەمێکی سووک هەنگاوێکی بنەڕەتیە لە کاتی سکچووندا.
- هەروەک هەموو کێشە تەندروستییەکانی تر، دەست نیشانکردنی هۆکاری سکچوون بە راوێژکردن
لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یان منداڵان زۆر گرنگە پێش بەکارهێنانی هیچ جۆرە
چارەسەرێک .
M.B