پرۆسەی پاراستن و پاککردنەوەی ئامێری جلشۆردنەکەت یان بۆنی ناخۆشی رەنگە
بێزارت بکات، نهێنی پاراستنی ئامێری جل شۆردن
کارێکی قورس نییە، لێرەدا رێگایەکی ئاسان بۆ پاراستنی ئامێری جل شۆردن دەخینەروو.
لە بابەتێکی ماڵپەری " سیدتی" ی عەرەبیدا
ئاماژە بە رێگایەکی ئاسان دەکات بۆ پاراستن و پاککردنەوەی ئامێری جل شۆردن، بەم
شێوازە:
١. سۆدەی نان کەرەستەیەکی پێویستە بۆ پاککردنەوەی ئامێری
جل شۆردنەکەت، زۆر بەسوودە بۆ رزگاربوون لە بۆنی ناخۆش و پیسی کە رەنگە لەناو ئامێری
جل شۆردنەکە کۆببێتەوە.
٢. بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە سابوون و ئاو و پارچەیەک
قوماش یارمەتیت دەدات لە رزگاربوون لە پیسی کە بەهۆی شێیەوە دروست دەبێت.
٣. دوور بکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی پاککەرەوەی سپیکەرەوە،
چونکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئامێرەکەت، بۆیە دڵنیابە لە بەکارهێنانی بە رێژەیەکی
کەم.
٤. بە لایەنی کەمەوە ساڵی
دوو جار ئامێرەکەت پاکبکەرەوە، چونکە پاککردنەوەی بەردەوامی
یارمەتی پاراستنی دەدات لە زیان و کارایی و هێزی بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاد دەکات.
٥. بەکارهێنانی سۆدیۆم یەکێکە لە رێگا کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی
بۆنی ناخۆشی ئامێری چلشۆرەکەت.
٦. بەکارهێنانی سرکەی
سپی و پاککەرە، بەکارهێنانی ئەم گیراوە دژە کلسە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت
بۆ پاراستنی ئامێری جل شۆردنەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر.
٧. دوای شۆردنی جلوبەرگەکانت، درگای ئامێری جل شۆرەکەت
بە کراوەیی بەجێبهیڵە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی شێ کە بەشدارە
لە دەرکەوتنی کیلس و پیسی و بۆنی ناخۆش.
A.A