شێوازی ئامادەکردنی کێکی کارامێڵ

AM:11:40:01/09/2023

4976 جار خوێندراوەتەوە

کێکی کارامێڵ یەکێکە لە شیرینیە زۆر بەناوبانگەکان، زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە شێوازێکی زۆر ئاسان دروست دەکرێت، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخینە روو.

کەرەستەکانی:

کوپێک کارامێڵ

کوپێک شەکر

کەوچکێک ڤانێلا

چوار هێلکە

دوو پاکەت بسکیت

کوپێک کەرەی تواوە

یەک کرێمی شانتی

پاودەری کارامێڵ

ئامادەکردنەکەی:

بسکیتەکان بە ئامێرێکی میکسەر ورد بکە و لەگەڵ کەرەی تواوەکە تێکەڵی بکە و بیخە ناو قاڵبێکەوە.

شەکرەکە لەگەڵ کرێم و ڤانێلاکە تێکەڵ بکە تاوەکو نەرم دەبێت، پاشان هێلکەکان تێبکە و دووبارە تێکی بدە.

دوای تێکەڵ کردنی پێکهاتەکان بکە ناو قاڵبەکەوە، دواتر بیخەرە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی ٦٠ خولەک، پاشان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەناو بەفرگرەکەدا ساردی بکەرەوە.

سۆسی کارامێل و شەکرەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند تا پێکهاتەکان تێکەڵ بە یەک دەبن پاشان کارامێلی پاودەرەکەی تێبکە.

کارامێلی کرێمەکە بڕێژە ناوەڕاستی قاڵبی کێکەکەوە تاوەکو بەسەر هەموو لایەکدا دابەش دەبێت، پاشان بە گوێز بیڕازێنەوە و بیخە ناو بەفر گرەکە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک، لە کۆتایدا لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.
A.A