جۆری خۆراک و شێوازی رۆژانه‌ی خواردن رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له ورووژاندن
و ده‌ست پێکردنی سه‌رئێشه له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه "لاسەر ئێشە"یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ
زیاد بوونی ئازار و به‌رده‌وام بوونی ژانه سه‌ره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتر.
پزیشکه پسپۆڕه‌کان هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشێک خشتەی
تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت تاکو ناوی ئه‌و خواردنانه بزانێت که ده‌بنه هۆی ورووژاندنی
سه‌رئێشه‌که، پسپۆڕی بواری خۆراک کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی گرنگترین ئەو خواردنانە
دەست نیشان دەکات کە رۆڵێکی خراپیان هەیە لە نەخۆشی شەقیقەدا، ئەوانیش بریتیین لە:
۱. سێ‌و،
مۆز، مزره‌مه‌نیه‌کان وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی.
۲. چه‌ره‌س،
ماست، پاقله، گه‌نمه‌شامی.
۳. ئه‌و
خواردنانه‌ی مادده‌ی تایره‌ماینی تێدایه که جۆرێکه له پڕۆتین وه‌ک په‌نیر.
٤. خواردنه‌وه
گازیه‌کان و نه‌سته‌له، پێویسته که‌م بخورێن.
٥. ئه‌و خواردنانه‌ی
مادده‌ی پارێزەریان تێدایه به تایبه‌ت خواردنە خێراکان، خواردنی لە قتووکراو.
٦.خواردنه‌وه کحولیه‌کان به تایبه‌ت شه‌رابی سوور.
٧. هه‌ندێک
نه‌خۆش به کۆمه‌ڵێک خواردنی تر سه‌رئێشه‌که‌یان بۆ دێت وه‌ک ئایسکرێم، زه‌یتوون، نانی
بازاڕ و سه‌موون، چپسی په‌تاته، میوه‌ی وشکراو.
M.B