چۆن چارەسەری زیپکە دەکەیت ؟

PM:02:13:30/08/2023

9104 جار خوێندراوەتەوە


ڕەنگە هەندێک چارەسەری ماڵەوە یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی زیپکە و برینەکانی پێست. چارەسەری ماڵەوە بۆ زیپکە بریتین لە کرێم و جێڵی گیایی و زەیتی سروشتی و تەواوکەری سروشتی و گۆڕینی شێوازی ژیان.لە بابەتێکی پزیشکیدا چەند خاڵێک خراونەتەڕوو کە یارمەتیت دەدەن چارەی زیپکەکان بکەیت لەوانەش:

١. ئالۆڤێرا دژە بەکتریایەکی سروشتییە و دژە هەوکردنە، واتە ڕەنگە دەرکەوتنی زیپکە کەم بکاتەوە و ڕێگری بکات لە پچڕانی زیپکە.

2.هەنگوین ھەزاران ساڵە ھەنگوین چارەسەری حاڵەتەکانی پێست دەکات چونکە چەندین مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاککردنەوەی کونیلە گیراوەکان.

٣. زینک بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی، زۆرجار وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی برینەکانی زیپکە و سووربوونەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت.

٤. چای سەوز چای سەوز چڕیی بەرزی کۆمەڵێک دژە ئۆکسانی پۆلیفینۆلی تێدایە کە پێیان دەوترێت کاتێچین.

٥.رووەکی ئیچیناسیاکە بە گوڵی کۆنی وەنەوشەیی ناسراوە، لەوانەیە پێکهاتەیەکی تێدابێت کە یارمەتی لەناوبردنی ڤایرۆس و بەکتریا دەدات.

٦ ڕۆزماری: دەرهاویشتەی ڕۆزماری، ماددەی کیمیایی و پێکهاتەی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە بەکتریا و دژە هەوکردنیان هەیە.

٧. رۆنی گوێزی هیندی وەک هەندێک چارەسەری سروشتی تر کە ئاماژەیان پێکراوە، زەیتی گوێزی هیندی پێکهاتەی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا لەخۆدەگرێت.