تۆیۆتا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لە ژاپۆن ڕاگرت

PM:12:53:29/08/2023

7652 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تۆیۆتا کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، بەهۆی تێکچوونی کارکردنی سیستەمەکەیەوە، کارەکانی لە سەرجەم کارگەکانی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن ڕاگرتووە.

وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی کارەکانی لە 14 کارگەی ناوخۆیی خۆیدا ڕاگرت، دوای ئەوەی بەهۆی هەڵەیەکەوە کۆمپانیاکە نەیتوانیوە کێشەکان چارەسەربکات دوابەدوای ئەم هەواڵە، پشکی کۆمپانیای تۆیۆتا بەڕێژەی 0.64% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

تۆیۆتا کە بارەگا سەرەکییەکەی لە ویلایەتی ئایچییە، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆمپانیایەکی پڕفرۆشی ئۆتۆمبێل بوو لە جیهاندا و زیاتر لە ١٠.٤ ملیۆن ئۆتۆمبێلی گواستەوە. ئامانجی بەرهەمهێنانی تۆیۆتا ١٠.٦ ملیۆن ئۆتۆمبێلە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.