٦ هەڵە دەبێت لە کاتی کڕینی جلی بووکێنیدا لێی دوور بکەویتەوە

PM:05:22:28/08/2023

6720 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی پلاندانان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی چەندین وردەکاری چاوەڕێت دەکەن، گرنگترینیان جلی بووکێنە، رەنگە بە هۆی کەمی کات و سترێسیەوە چەند هەڵەیەک بکەین کاریگەری لەسەر دڵخۆشیت بکات لەو رۆژەیە.

ماڵپەڕی " نواعم" لە بابتێکیدا ئاماژە بەو هەڵە باوانە دەکات کە پێویستە لە کاتی کڕینی جلی بووکێنیدا لێی دوور بکەویتەوە، لەوانەش:

١. کاتێکی زیاتری بۆ تەرخان بکە، زوو دەست بکە بە گەڕان بەدوای جلی بووکێنیەکەتدا بۆ ئەوەی بژاردەکانت زۆر بن و گرنگی بدەی بە وردەکارییەکان.

٢. هەندێک لە بووکەکان هەڵە دەکەن کە جلی بووکێنی بە قەبارەیەکی بچووکتر هەڵدەبژێرن، جلێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ قەبارەی جەستەت بگونجێت.

٣. پشت بە بۆچوونی کەسانی دیکە مەبەستە، ئارەزووی کام جلی بوکێنییە دەکەیت ئەوە بپۆشە.

٤. بڕیاردان لەسەر جلەکە پێش تاقیکردنەوەی، لەوانەیە پێش تاقیکردنەوە شێوەی جلەکە بەدڵ نەبێت، بەڵام کاتێک لەبەری دەکەیت سەرت سوڕدەمێنێت لەوەی چەندە گەنجاوە لەگەڵ شێوەی جەستەتدایە.

٥. ئەگەر جلەکە پێویستی بە دەستکاریکردن بوو ئەوا پێویستە بیبەیت بۆ لای کەسانی شارەزا.

٦. بەپێی بودجەی خۆت جلی بوکێنیت هەڵبژێرە.
A.A