ئاردی
گەنمەشامی لە هاڕینی گەنمەشامی دروست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە
تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە
کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ریشاڵەکان.
گرنگترین
سوودەکانی لەلایەن پسپۆڕی خۆراک دکتۆر کامەران ژاژڵەییەوە ئاماژەی پێکراوە،
کە بریتیین لە:
١. هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یان هەستیارییان بە
گلووتین هەیە.
٢. بەهێزکردنی تەندروستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و
کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە رەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێک نەخۆشی تر.
٣. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشیەکانی
دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
٤. باشتر کارکردنی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و چالاک کردنەوەی کۆئەندامی
هەرس و رێگری کردن لە قەبزی.
٥. سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین B1 و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم .
بەها خۆراکیەکانی
بریتیین لە:
هەموو 100 گرامێک
لە ئاردی گەنمەشامی پێکهاتووە لە:
پڕۆتین 10.3گرام .
کاربۆهیدرات 75.8 گرام .
چەوری 5.1 گرام
.
ماددە ریشاڵیەکان6.9 گرام.
کالۆری 384
لە کۆتاییدا ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروست
کردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت، بەڵام هەندێک کەس نابێت ئاردی
گەنمەشامی بەکار بهێنن چونکە هەستیارییان بە گەنمەشامی هەیە.
M.B