سوود و زیانەکانی مەعکەرۆنی چین؟

AM:09:04:26/08/2023

14612 جار خوێندراوەتەوە

مەعکەرۆنی بە ملیۆنان کەس لە تەواوی جیهاندا ئارەزووی دەکەن، مەعکەرۆنی رێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، بۆیە خواردنی بە رێژەیەکی زۆر و زیادەڕۆیی لەوانەیە زیانێکی زۆر بە تەندروستیت بگەیەنێت.

ماڵپەڕێ " ويب طب" ی عەرەبی سوود و زیانەکانی مەعکەرۆنی دەست نیشان دەکات.

زیانەکانی خواردنی مەعکەرۆنی:

١. بڕێکی زۆر کالۆری و کاربۆهیدراتی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.

٢. هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە.

٣. زیان بە ریخۆڵەکان و کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت.

ئایا خواردنی مەعکەرۆنی دانەوێڵەیی جێگرەوەیەکی تەندروستە؟

مەعکەرۆنی دانەوێڵەیی بڕێکی زۆر لە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە. هەندێک لە توێژینەوەکان پەیوەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیانە (نەخۆشییەکانی دڵ. شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن. شەکرە. قەڵەوی)
A.A