بۆ خانمان.. بەم پێکهاتە سروشتییە مووە زیادەکانی روخسارت بەبێ ئازار لابدە

PM:05:00:25/08/2023

11528 جار خوێندراوەتەوە

بوونی مووی زیادە لە روخساری خانماندا یەکێکە لە گرفتە باوەکان و بۆ نەمانی چەندین ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، وەک مۆم و شیلە و لێزەر کە زۆربەیان ئازاری هەیە یان شوێنەوار بەجێدەهێڵن، بەڵام دەتوانرێت بە پێکهاتەی سروشتیی و بەبێ ئازار مووەکانی روخسار نەهێڵیت.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە شێوازی بەکارهێنانی شۆفان کردووە بۆ نەمانی مووە زیادەکانی روخسار بەبێ ئەوەی هەست بە ئازار بکەیت.

کەرەستەکان:

کەوچکێکی گەورە ئاردی شۆفان

دوو کەوچکی گەورە هەنگوین

دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ

ئاردی شۆفان، هەوکردن و سوربوونەوەی روخسار ناهێڵێت و وەک پاککەرەوەی پێست وایە "تەقشیر"، ئاوی لیمۆ و هەنگوینەکەی تێکەڵ بکە بۆ لابردنی مووەکانی روخسار، دەبێت گیراوەکە شێوە هەویری وەربگرێت و بدرێت لە و بەشانەی روخسار کەمووەکانی پێوەیە، دوای ١٥ خولەک لێبکرێتەوە، رۆژانە دووبارە بکرێتەوە لە ماوەی مانگێکدا هەست بە نەمانی مووەکان دەکەیت.
A.L