فیلمی "ژان" لە فێستیڤاڵی تێسالونیکی لە وڵاتی
یۆنان بەشدارە، ماهیر حەسەنی هونەرمەند کە لە فیلمەکەدا رۆڵی بینیوە پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی
خەڵاتی باشترین ئەکتەر.
کۆدیار ماهیر حەسەن لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی دووی
راگەیاند: لە فێستیڤاڵی تێسالونیکی لە وڵاتی یۆنان فیلمی "ژان" کە باوکی
رۆڵی تێدا دەبینێت پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم و باوکیشی کە وەک
ئەکتەر لە فیلمەکەدا بەشدار پاڵێوراوە بۆ پێدانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا باوکی سەرقاڵی رۆڵ بینینە لە فیلمی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا"دا کە دەرهێنانی شوان عەتوفە، جگە لە ماهیر حەسەن هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا و رێشان و کۆمەڵێک ئەکتەری تر تێیدا بەشدارن.
کورتە فیلمی "ژان" لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی
و لەیلا باغبیرایە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە، لە
نواندنی ئەکتەران ماهیر حەسەن، شیما مولایی و مائیدە فەزڵییە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە سینەماکانی
کوردستاندا پەخشکراوە.
A.L