هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئارش عوسمان نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "دوا نامە" بڵاوکردەوە.
ئاواز و هۆنراوەی ئارش
عوسمان خۆیەتی، میکس و ماسترینگی لەلایەن گروپی جازەوە بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها
کاری تۆن ماستەری لەلایەن ئیمان تەیموریانەوە بۆ کراوە.
لە هەژماری ئینستاگرامەکەی سەبارەت بەم بەرهەمەی، ئارش عوسمان نووسیویەتی "وشەکان وشەی دەم نین، بەڵکو قسەی ناخی دڵم دەکەم بۆتان، هیوام وایە باش گوێی لێ بگرن و لێی تێبگەن".
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە،
چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە و هەوادار و
گوێگرێکی زۆری هەیە.
M.B