قژ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرکەوتنی لەگەڵ جل و بەرگ و زۆر بەکارهێنانی
ئامێری کارەبایی تووشی زیان دەبێت و دەبێتە هۆی پچڕانی تاڵەکانی قژ، ئەمەش پێویستی
بە بڕینی بەردەوام هەیە.
ماڵپەری " العربیة
" بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە شارەزایانی بواری چاودێریکردنی قژ جەخت لەوە دەکەنەوە
کە بڕینی سەر تاڵەکانی قژ باشترین رێگایە بۆ پاراستن و دەرکەوتنی قژ بە شێوەی
تەندروست.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە قژی تەنک زیاتر پێویستی بە
بڕینی سەر تاڵەکانێتی تاوەکو قژی پڕ، بەتایبەتی کە درێژییەکەی زیاد دەکات.
پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە، پاراستنی قژ بە شێوەیەکی تەندروست
و پاراستنی لە شکان کارێکی قورسە، بەڵام دەتوانرێت بە گرتنەبەری هەندێک خووی
گونجاو ئەنجام بدرێت، دیارتریناین ئەمانەن:
١. داهێنانی قژ بە شانەیەکی تابەت بە مەساجکردنی پێستی سەر
و چالاک کردنی سوڕی خوێن.
٢. نابێت کەمتەرخەمی بکەیت لە بەکارهێنانی کۆندیشنەر یان
ماسکی سروشتی.
٣. لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی قژ پێویستە
سپرای پاراستنی گەرمی بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی تاڵەکانی لە شکان.
٤. خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ
دەدات.
٥. پێویستە کرێمی پاراستنی خۆر بۆ قژ لەکاتی بەرکەوتنی راستەوخۆی
تیشکی خۆردا بەکاربهێنرێت.
A.A