لەپەخشی راستەوخۆدا بێژەرێک داوای هاوسەرگیری لێکرا

PM:08:48:23/08/2023

3648 جار خوێندراوەتەوە

لە پەخشی راستەوخۆدا، خانمە بێژەرێکی کەناڵی "سی ئێن ئێن" لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە داوای هاوسەرگیری لێکرا و ئەویش قبوڵی کرد.

کۆرنێڵیا نیکڵسن، کاتێک لەپەخشی راستەوخۆدا سەرقاڵی خوێندنەوەی هەواڵێک بوو دەربارەی دوو خۆشەویست کە لە راگەیاندندا کار دەکەن، دواتر بۆی دەرکەوت کە راپۆرتەکە دەربارەی خۆیەتی.

پاش کەمێک، خۆشەویستەکەی بە چەپکێک گوڵەوە هاتە ژوورەوە و وتی "منیش راپۆرتێکی تایبەتم هەیە بۆ خەڵک، من و کۆرنێلیا چوار ساڵ لەمەوبەر لەکاتی کارکردن لەسەر هەواڵەکاندا یەکترمان ناسی، لە یەکەم بینینەوە ئەو سەرنجمی راکێشاوە، هەمیشە پشتگیرم بوویت بۆ ئەوەی لە کار و لایەنەکانی تری ژیانمدا باشتر بم".

دواتر کوڕەکە دەکەوێت سەر ئەژنۆی و دەڵێت "هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟" ، کچە بێژەرەکەش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "بەڵێ رازیم".

M.B